کوردستانی

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە پۆلیسی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پلانی رۆژانی جەژنی نەورۆزی راگەیاند و لە رۆژانی نەورۆزدا سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "وەك بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم هێزەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەقەزاو ناحیەكانیشەوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و گەشتیاران ، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین خۆیان بەدووربگرن لە كاری نایاسایی و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەی خۆشی، چونكە هێزەكانمان لەسەرجەم شوێنەكان بڵاوەیان پێكراوە و هەركەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت".

ئەوەش هاتووە لە راگەیەندراوەکەدا "داواش لە هاوڵاتییان دەكەین وەك چۆن هەمیشە هاوكاری هێزەكانمان بوون ئێستاش هاوكارمان بن بەئاگاداركردنەوەمان لەهەر سەرپێچییەك و هەر گومانێك كە دەكرێت بۆ نانەوەی پشێوی پەیوەندیمان پێوە بكەن بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:

104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی 
105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان