کوردستانی

مەلا بەختیار: مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێن
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکات، ئاماژە بەوەدەکات مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "چین و توێژەکان، هەفتانە کێشەکانیان کەڵەکە دەبن و ناڕەزاییان پەرە دەسەنێ. مافی خۆشیانە بە خەباتی مەدەنی_ خۆپیشاندان داوای مافە پیشەییەکانیان بکەن".

راشیگەیاند "مامۆستای وانەبێژ تویژێکی ماندووی بواری پەروەردەن، زۆر گرنگن. ژیانیان سەختە و بەو هاوکارییە کەمەی پێیان دەدرێت، ژیانیان بە کولەمەرگی دەچێتەسەر، بەتایبەتی ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی شارەکان و دێهاتەکان وانە دەڵێنەوە، هەقوایە حکومەت، ئاوڕێکی بەرپرسیارانەیان لێ بداتەوە و ئیتر دەست بکرێت بە دامەزراندیان، دامەزراندنیشیان جگە لەوەی هەزاران کەس سەرفرازی مووچە دەکرێت بۆ بواری پەروەردە و زانست و پەرەسەندنی فەلسەفەی خوێندنیش، زۆر گرنگە".

ئاماژەی بەوەکردووە " بێ مووچەیی یان کەم مووچەیی کاریگەری دەروونی لەسەر چین و توێژەکان هەیە. تەنانەت کاریگەری نالەباری لەسەر راپەڕاندنی ئەرکەکان و پەروەردە و فەرمانگەکانیش هەیە".

ئەوەشی وتوە "شایانی باسە، دوو ھەزار کارمەندی تەندروستیش، حەوت ساڵە بەگرێبەست، ئەرکەکانیان بەتایبەت لەکاتی پەتای کۆرۆنادا رادەپەڕاندو ژیانی خۆیان خستبووە مەترسییەوە، ھەقە ئەمانیش، پاداشتی ئەو ماندووبونەیان دامەزراندنیان بیت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان