کوردستانی
قەیرانێکی دیکە بەرۆکی هاوڵاتییان دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکان رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زیندە قەپانەوە نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زیندە قەپان لە مەیدانی ئاژەڵان نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکان 1000 بۆ 1500 دیناری چووەتەسەر، بەجۆرێک نرخی یەک کیلۆ گۆشت بۆ 17 هەزار دینار بەرزبووەتەوە".
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رەتیکردەوە، بەهۆی جەژنی نەورۆزەوە نرخی گۆشتی سوور بەرزنەبووەتەوە، بەڵكو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زیندە قەپانەوەیە".
س،ر

بیروڕا