کوردستانی
بڕیاری دەستگیرکردن بۆ مامۆستایەکی ئایینی دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی کۆیە لەبارەی وتاری مامۆستایەکی ئایینی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو مامۆستا ئایینییە دراوە.
لە راگەیەندراوێکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی هاتووە "دوێنێ شەممە 19ی ئاداری 2022 گرتەیەکی ڤیدیۆیی مامۆستایەکی ئایینی بەناوی (رزگار کەریم وهھاب) لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاوبووهتەوە کە تیایدا ناوبراو بۆنەی نەتەوەیی نەورۆز بە جەژنی کافر و ئاگرپەرستەکان ناودەبات و ئەوانەی ئەو یادەش بکەنەوە بەموشریك ئەژماردەکات، بۆیە داواکاری گشتی بەپێی رێکاری یاسایی داوای لە دادگەی لێکۆڵینەوەی کۆیە کردووە، داوای یاسایی لەسەر بجوڵێنن و لەئەنجامدا فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە، سەرەڕای گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی و دوورخستنەوەی ناوبراو لەکاری وتارخوێنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی کۆیە".

ئەوەش هاتووە "ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، کەسایەتییە ئایینیە دڵسۆزەکان لە رابردوو و ئێستادا لەڕیزی پێشەوەی نیشتیمانپەروەراندا بوونە و بگرە سەرکردایەتی زۆر شۆرش و راپەرینەکانیشیان کردووە، بۆیە قسە و وتەکانی کەسێك تەنھا دەربڕینی رای تاکە کەسی خۆیەتی و بێگومان لەناو ھەموو چین و توێژەکانیش بیر و ئایدیای جیاواز و نەشازیش ھەیە".
س،ر
س،ر
بیروڕا