کوردستانی
دوو خانەنشین لەسەرەی مووچە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لە سەرەی مووچە لە بانکی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا و لەئێستادا تەرمەکانیان گوازراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئاداری 2022 دوو مووچەخۆری خانەنشین لەکاتی سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان گیانیان لەدەستدا".
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "تەرمی ئەو دوو کەسە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی".
س،ر

بیروڕا