کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 9 ئۆتۆمبێل زیانی بەردەوکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا 9 ئۆتۆمبێل زیانی بەردەوکەوێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 40 مەتری ناو پێشانگەکان لە گەڕەکی ئازادی ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و زیان بە نۆ ئۆتۆمبێلی دیکە دەگەیەنێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:40 خولەک لەسەر شەقامی 40مەتری ناو پێشانگاکان لە گەڕەکی ئازادی ئۆتۆمبێلێکی نیسانی تایبەت لە شوێنی پێچێک پێچی کردووەتەوە بەبێ ئەوەی سەیری شەقامی سەرەکی بکات یان دڵنیابێتەوە لە نەبوونی ئۆتۆمبێل، هەر بەوەش نەوەستاوە بەڵکو شەقامەکەشی بە پانی بڕی و هەموو ڕێڕەوکانی بەیەکەوە بڕیوە، لەئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی فۆردی تایبەت کە بە خێرایی هاتووە نیسانەکە خۆی پێداکێشاوە و فۆردەکە رۆشتەوە بەرەو پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل و خۆی کێشاوە بە حەوت ئۆتۆمبێلدا".

ئاماژەی بەوەکرد "لەئەنجامی رووداوەکە شۆفێری فۆردەکە برینداربووە و زیان بە نۆ ئۆتۆمبێل کەوتووە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا نیسانەکە بە لایەنی خەتابار دانراوە".
https://www.facebook.com/fizel.hijee/videos/335488928555303
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان