کوردستانی
تۆمەتبارانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی سلێمانی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە یانەکی شەوانە لە شاری سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن روویدا و کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمڕۆ ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکەیان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئاداری 2022 یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا راگەیاند "دوابەدوای رووداوەكە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی دیكە لە ماوەیەكی كورتدا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و پاش چەند كاتژمێرێكی كەم تۆمەتباری سەرەكی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركرا، دواتریش تۆمەتباری دووەم لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا".
هاوكات سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی "سەرەڕای دەستگیركردنی تۆمەتباران، دەستگیراوە بەسەر چەكێك لە جۆری كلاشینكۆف و دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە، هەروەها لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە وتە لە تۆمەتباران وەرگیراوە و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندكراون".

س،ر
بیروڕا