کوردستانی

"لەگەڵ ناسا بۆ نەورۆزی 2024 پڕۆژەمان هەیە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لەگەڵ ناسا بۆ نەورۆزی 2024 پڕۆژەمان هەیە"
مەودا میدیا-

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ناسا پڕۆژەیەکی تایبەت بە نەورۆزی دەبێت، کە بەپێی پێوانە گەردوونی و ئەستێرەناسییەکان، لەسەر ئاسمانی هەولێری پایتەخت ساڵی کوردی دەگۆڕدرێت بۆ ساڵێكی نوێ.

 حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "د. فەرەیدون کەریم شارەزووری پڕۆژەیەکی رادەستی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و پڕۆژەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناسادا بەڕێوەدەچێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەسازیدایە بۆ ئەنجامدانی گەورەترین نەورۆزی جیهانی لە ساڵی 2024دا".

لە راگەیەندراوەکەدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایی نەورۆزی ئەمساڵی لە "گەلی کورد و ئازادیخوازانی کورد" کرد و دەشڵێت "ساڵی 2024 لە پایتەختی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی گەورەترین نەورۆزی جیهانی بەڕێوەدەچێت".

ئەمڕۆ 20ی ئادار لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئاهەنگی نەورۆز دەکرێت، ئێوارە ئاگری نەورزۆ دەکرێتەوە و خەڵک دڵخۆشی خۆیان بە هاتنی ساڵی نوێی کوردی، کە جەژنێکی نەتەوەییە دەردەبڕن، سبەیش خەڵک بۆ سەیران دەچنە دەرەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan