کوردستانی

لیژنەیەك لەسەر مردنی دوو خانەنشینەکە پێکدەهێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیەك لەسەر مردنی دوو خانەنشینەکە پێکدەهێندرێت
مەودا میدیا-

لەسەر مردنی ئەو دوو خانەنشینەی لە سەرەی وەرگرتنی مووچەکانیان گیانیان لەدەستدا، لقی بانكی هەرێم لە سلێمانی لیژنەیەک لەو بارەیەوە پێکدەهێنێت.

لقی بانكی هەرێم لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە پێكهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو خانەنشین لەبەردەم بانکی تانجەرۆ".

شەوی رابردوو بەشێک لە خانەنشینان چوونە بەردەم بانکەکان بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان لە بەیانی ئەمڕۆدا.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێش نەورۆز مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، بەوپێیەش ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەبێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان