کوردستانی
بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ لە پۆستەکەی دوردەخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ دەستی پێ لەکاردەکێشرێتەوە و لە جێگەی ئەو کەسێکی دیکە دادەندرێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردراوە بە دورخستنەوەی (روقیا عومەر سەعید) بەڕێوبەری بانکی تانجەرۆ لە پۆستەکەی بەڕێوەبردنی کارەکانی لەلایەن (تارا ساڵح محەمەد)ی جێگریەوە.
هەر لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بڕیاردراوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەبەشداری نوێنەری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێم لە مردنی دوو هاوڵاتی لەسەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشیندا و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرەی وەرگرتنی مووچەکانیان دوو خانەنشینی بەساڵاچوو گیانیان لەدەستدا.
ر. ئ.

بیروڕا