ئابووری

وەزیری پلاندانان بڕیارێكی دەركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پلاندانان بڕیارێكی دەركرد
مەودا میدیا-
 

وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند کۆنفرانسێکی تایبەت بۆ یەکخستنی کاری دەروازە سنورییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی کارمەندان و پێشخستنی تاقیگەکان ئەنجامدەدەین.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەنگاوی جدی دەنێین بۆ یەکخستنی دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان بۆ ئەوەی رێگری لە کاڵای خراپ و ماوەبەسەرچوو بکرێت بۆ بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵدەدەین ئاستی کارمەندان و تاقیگەکان بەرزبکرێنەوە و پشکنین و بەدواداچوون و چاودێری بازاریش زیاتر بکرێن".

هەروەها بۆ هاوردەکردنی خشڵ رێکاری تاقیگەییانە دەگیرێتەبەر بەتایبەت لە خاڵەسنورییەکان و فڕۆکەخانەکان، ئاشکراشی کرد "ئەمساڵ هەنگاوەکان بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی دامەزراوەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی ئەو ماوە زۆرەی کە لەمامەڵەی هاوڵاتیان دەخایەنێت کارەکان دەست پێدەکەن و بەشێک لە دامەزراوەکان کاریان لەسەر کردوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان