کوردستانی

ئاری هەرسین: دوو کارتی بەهێزمان بەرانبەر بەغدا هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاری هەرسین: دوو کارتی بەهێزمان بەرانبەر بەغدا هەیە


مەودا میدیا-

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی رایگەیاند، کورد دوو کارتی فشاری هەیە بەرانبەر بەغدا بەکاریبهێنێت.

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی رایگەیاند "دەتوانین دوو کارتی فشاری زۆر بەهێز بەرانبەر بە حکومەتی عیراق بەکاربهێنین، کە یەکێکیان کشانەوەیە لە بەغدا".

وتیشی "کارتی دووەم بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی عیراقە و ئەگەر ئێمە وەک هەرێمی کوردستان بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنە بکەین، هەڵبژاردنەکە بابەتیبوون و یاساییبوونی نامێنێت".

باسی لەوەشکرد "کشانەوە لە بەغدا گۆمەکە قووڵتر دەکاتەوە، بەڵام کورد دەڵێت، گۆم تا قووڵتر بێت، مەلەی خۆشترە".

ئەوەش لە کاتێکدایە دوو مانگ زیاترە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.

ع
Qaiwan
Qaiwan