کوردستانی

داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى رووناكى كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى رووناكى كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ دادگاى فیدراڵیی عیراق سكاڵا دژى پرۆژه‌ى رووناكى تۆماركراوه‌ چونكه‌ گرانه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان نییه‌.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "پەرلەمانتار سروە عەبدولواحید سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵیی عیراق تۆمارکردووە و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی رووناکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "باڵاترین دادگای وڵاتیش دانیشتن لەبارەی دۆسیەکەوە دەکات".

پێشتریش عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند "كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك نییه‌ و گرانه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات به‌ كرێچى كه‌ بۆ كیلۆواتێك له‌ 73 دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا سه‌رو 300 دینار".

ع
Qaiwan
Qaiwan