کوردستانی
دهۆک؛ سێ تۆمەتبار دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی دهۆک سێ کەس بە تۆمەتی سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکات، پۆلیسی دهۆک دەشڵێت "دەستیان بەسەر ئەو 200 تایەیەشداگرتووە کە ویستویانە بیسوتێن".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دھۆک ئاماژە بەوەدەکات "سێ کەسمان بە تۆمەتی سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرووە و هەروەها دەستیشمان بەسەر 200 تایەی ئۆتۆمبێلدا گرتووە، کە ویستوویانە بیسوتێنن".

لە راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی دهۆک باسی لەوەشکردووە، سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل و تەقەکردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
بەشێک لە هاوڵاتییان لە ئێوارەی 20 هەموو ئادارێک بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز سوود لە سوتاندنی تایە وەردەگرن، ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی پیسکردنی ژینگەوە بە رادەیەکی زۆر، ئەوکارە قەدەغەیە.
ر. ئ.
بیروڕا