کوردستانی
رەوشی کەشوهەوای سبەینێ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە کاتەکانی ئێوارەوە نمەباران دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە کاتەکانی ئێوارەوە نمەباران دەبارێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە پێشبینى دەکرێت ئاسمانى هەرێم بە زۆری هەورى تەواو بێت پاشان لە ئێوارەوە نمەباران دەستپێدەکات لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتی هەرێم و کاریگەریەکەى تا درەنگانى شەو لە ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانى دیکە ئەگەری دڵۆپە باران هەیە لە گەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر.
ئەوە لەکاتێکدایە بە بۆنەی نەورۆزەوە، زۆرینەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان خۆیان بۆ گەشت و سەیران ئامادەکردووە، لە زۆرینەی شوێنە گەشتیارییەکان لەئێستاوە کابینە و کەپرە گەشتیارییەکان گیراون، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


