کوردستانی
تەقەی هەڕەمەکی پیاوێک بەسەختی برینداردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کاتژمێر 7:00 ئێوارەی دوێنێ لە دهۆک لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە گولـلە بەر سەری هاوڵاتییەک دەکەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت.
کاتژمێر 7:00 ئێوارەی دوێنێ لە دهۆک لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە گولـلە بەر سەری هاوڵاتییەک دەکەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا رووداوەکە لە گەڕەکی شێلێ لە دهۆک ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 20ی ئادار روویداوە و هاوڵاتییەک بەناوی سدیق پاسی کە تەمەنی 65 ساڵ بووە، گولـلە بەر سەری کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.
دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتن پشکنینی پێویست بۆ سدیق کراوە و پزیشکان بنەماڵەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە دۆخی تەندروستیی باش نییە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە رابردووشدا چەندین رووداوی هاوشێوە لە بۆنەکاندا روویداوە، هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لەکاتی خۆشی دەربڕیندا بە هیچ جۆرێک تەقە نەکەن، بەڵام هاوڵاتییان پابەندنابن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


