کوردستانی
لە ئاهەنگەکانی نەورۆز 56 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەھۆی یارییە ئاگرینەکان لە ئاھەنگەکانی نەورۆز، 56 کەس لە پارێزگای سنە برینداربوون.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەھۆی یارییە ئاگرینەکان لە ئاھەنگەکانی نەورۆز، 56 کەس لە پارێزگای سنە برینداربوون.
لە لێدوانێکدا ئارەزوو فەلاحی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، لە رووداوەکانی شەوی نەورۆزدا، 56 کەس لە شارەکانی پارێزگای سنە برینداربوون کە 21 کەسیان لە شاری سنە بوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو ژمارەیە 24 کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ئەوانەی دیکە برینیان سووک بووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
ئارەزوو فەلاحی راشیگەیاند، زۆربەی بریندارەکان گەنج و مێردمنداڵن و لەناویشیاندا 15 ژن ھەیە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


