کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: نمەباران بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی ئێوارەدا، ئەگەرى بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمانی ئەمڕۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو و نمەباران دەبێت، ئەگەرى بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.
سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە باسی لەوەکردووە، لە هەندێک لە شارەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت، لە دهۆک و هەولێریش لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سارد و سەرما ناوەچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسی هەرێمیش شەوی رابردوو ئاماژەی بەوەکرد، لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
ر. ئ.

بیروڕا