کوردستانی
ئاماری هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوەکراوە زۆربەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هاتوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەپێی ئامارەكانی تائێستا تۆماركراون لە ماوەی 15ی ئادار تاوەکو دوێنێ یەكشەممە 20ی ئاداری 2022، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و سلێمانییان كردووە كە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هاتوون".
ئاماژە بەوەکراوە "زیاتر لە 52 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەولێر و زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەكانی سلێمانییان كردووە".

لە کۆتایشدا هاتووە "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەماوەی چەند ڕۆژی پێش هاتنی جەژنی نەورۆزدا، هەڵمەتێكی فراوانی لەسەر ئاستی هەموو كوردستان بۆ خاوێنكردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان جێبەجێ كرد و ئەم هەڵمەتەش لە دوای جێهێشتنی گەشتیاران لەو شوێنانە بەردەوام دەبێت. هیوادارین سروشتی جوانی كوردستان بە خاوێنی رابگرن".
س،ر
س،ر
بیروڕا