کوردستانی

سانای مام یوسف دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سانای مام یوسف دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردنی سانای مام یوسفی راگەیاند بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند "لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگای هەڵەبجە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە شەهیدان و دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئاداری 2022 مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی  فریاکەوتنی هەڵەبجە لە شاری سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی  پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  و دەزگا ئەمنییەکانی دیکە تۆمەتبار (سەنا یوسف ئەحمەد) لەدایکبووی  1994 و دانیشتووی گوندی ئەڵمانی شاری سلێمانی دەستگیرکرد".

ئاماژە بەوەکراوە "سانا بە بەپێی مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی هەڵەبجە تا بەروای  30ی ئاداری 2022 بەندکرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆ کراوەتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد