کوردستانی

دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە لە دادگەی بەعقوبە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە تۆمەتبارێك لە دادگای بەعقوبەوە داواكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەركەوت كە تۆمەتبار بە ناسنامەی ساختەوە هاتووەتە ناوشاری سلێمانی".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ح ، ع ، ح  بە ناسنامە عەرەب) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 289-298 و لە دادگەی بەعقوبەش بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی دادگەی بەعقوبە دەكرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد