کوردستانی

گەنجێک دەخنکێت و چارەنووسی دوو هاوڕێکەی نادیارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک دەخنکێت و چارەنووسی دوو هاوڕێکەی نادیارە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەمی خەمەڵوکەی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی گەنجێک دەکەوێتە ناو چەمکەوە دەخنکێت و هاوڕێکانی بە مەبەستی دەرهێنانەوەی دەچنە ناوچەمەکەوە، لەئێستادا دوو هاوڕێی گەنجە خنکاوەکە چارەنووسیان نادیارە نازانرێت خنکاون یان نا.

 کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئاداری 2022 رووداوەکە لەسەر چەمی خەمەڵوکەی قەزای ماوەت روویداوە، سێ کەس بوون پێدەچێت یەکێکیان کەوتبێتە ئاوەکاوە خنکابێت و دووانەکەی دیکە هەوڵی رزگارکردنیان دابێت، بەڵام لەئێستادا چارەنووسی دووانیان نادیارە نازانرێت خنکاون یان نا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە تیمەکانی بەرگریی شارستانی سلێمانیمان ئاگادارکردووەتەوە و بڕیارە سبەینێ گەڕانی چڕ دەستپێبکرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ کەسە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد