کوردستانی
چیرۆکی بێسەروشوێنبوونی سێ گەنجەکەی ماوەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خاڵۆزای یەکێک لە بێ سەروشوێنەکانی چەمی خەمەڵوکەی قەزای ماوەت رایدەگەیەنێت گەڕان بە دوای ئاسەواری ئەو سێ گەنجە بەردەوامە کە کەوتوونەتە ناو چەمی خەمەڵوکی قەزای ماوەت، ئاماژەی بەوەکرد ئەوانەی کەوتوونەتە ناو ئاوەکەوە دوو برا و زاواکەیانە.
ئەحمەد بەکر، خاڵۆزای یەکێک لە بێ سەروشوێنەکانی چەمی خەمەڵوکەی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا نەتوانراوە هیچ ئاسەوارێکی ئەو سێ کەسە بدۆزینەوە گەڕان بە دوایاندا بەردەوامی هەیە و چاوەڕوانی ئەوەین سەرداوێکمان دەستبکەوێت".
سەبارەت بۆ چۆنیەتی رووداوەکە وتی "ئەو سێ کەسە دوو برا و زاواکەیان بووە بە مەبەستی وێنەگرتن چوونەتە لای چەمەکە، زاواکەیان کە لە هەولێرەوە هاتووەتە ماڵی خەزووری بە میوانی دەکەوێتە ناو چەمەکە و یەکێکیان بە مەبەستی رزگارکردنی خۆی هەڵدەداتە ناو ئاوەکەوە، دوای ئەویش براکەی دیکەی خۆی هەڵدەداتە ناو ئاوەکەوە بەمجۆرە هەرسێکیان بێ سەروشوێن دەبن".
زیاتر دواو وتیشی "کەسی چوارەم کە لەسەرەوەی چەمەکە بووە دوای ماوەیەک لە تەلەفۆنکردن بۆیان و وەڵام نەدانەوەیان خەڵکی ئاگادارکردووەتەوە لە رووداوەکە و دواتر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 21ی ئاداری 2022 لە چەمی خەمەڵوکی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی سێ گەنج کەوتنە ناو چەمەکەوە تاوەکو ئێستا چارەنووسییان نادیارە.
س،ر

بیروڕا