کوردستانی
هەدەپە: مكوڕین بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو بەشدارییە گەرموگڕەی خەڵکی باکووری کوردستان لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا، هاوسەرۆکایەتیی هەدەپە پەیامێکی سوپاسگوزاریی ئاراستەی كوردانی باکووری کوردستان كرد و دەڵێت "مكوڕین لەسەر تێکۆشانی گەورە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن".

پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە، پەیامێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن "لە گەڤەرەوە هەتا چاناک کالە، لە وانەوە هەتا ئیستەنبوڵ، لە ئامەد هەتا ئیزمیر، لە ئیدرەوە تا دەنیزلی، لە جەزیرەوە هەتا چوکورۆڤا سوپاسی گەلەکەمان دەکەین، کە لە سەرانسەری وڵات جۆشیان بە نەورۆز دا".
ئاماژەیان بەوەشکردووە "سوپاسی ژنان دەکەین کە لە هەشتی مارسەوە لە گۆڕەپانەکاندان، سوپاسی گەنجان دەکەین کە بە بڕیاردارییەکی گەورەوە خاوەنداری لە ئاییندە دەکەن، سوپاسی بەرخۆدێران دەکەین لە حەوت ساڵییەوە تا 70 ساڵی".
لە كۆتایی پەیامەكەیاندا هاوسەرۆکانی هەدەپە جەخت لە درێژەدان بە تێكۆشان دەكەنەوە و دەڵێن "لە هەموو کاتێک زیاتر بەهیوا و جۆش و بەبڕیارین، ئێمە بەو گەرموگوڕییەی لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزەوە وەرمانگرتووە، مكوڕین لەسەر تێکۆشانی گەورە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، جارێکی دیکە نەورۆز لە گەلەکەمان و گەلان پیرۆز دەکەین".
ر. ئ.
بیروڕا