کوردستانی
پەرلەمان لەسەر کەیسەکەى سانا یوسف هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر وته و كرده‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه قوربانیدان و ئازاره‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌به‌رچاو نه‌گرێت و داواش له دادگە ده‌كه‌ین ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی سوكایه‌تی به شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه كردووه، به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت.
ئەمڕۆ سێشەممە لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه "به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر وته و كرده‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه قوربانیدان و ئازاره‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌به‌رچاو نه‌گرێت و ببێته هۆی له كه‌داركردنی شكۆیان، هاوكات هه‌ر ستایشكردنێكی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه تاوانه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفال و كیمیابارانی گه‌لی كوردستانیان ئه‌نجامداوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".

ئامەژەی بەوەشکردووە "پێویسته رێكاری یاسایی بگیرێته‌به‌ر و سزای هه‌ر كه‌سێك بدرێت كه به‌مشێوه‌یه سنووری پیرۆزییه‌كان ده‌به‌زێنن، چونكه لای خه‌ڵكی كوردستان خوێنی شه‌هیدان و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالكراوان ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مانن و هێڵی سورن".
لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی ئەوەشی خستەڕوو "سوپاسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هێزی پۆلیس ده‌كه‌ین كه جوامێرانه ده‌سبه‌كاربوون و تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، داواش له دادگە ده‌كه‌ین دوایی سه‌ركۆنه‌كردنی تۆمه‌تبار ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا یه‌كلایی بووه‌وه، به سزای دادپه‌وه‌رانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا