کوردستانی

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریدەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە هێشتا زووە بۆ ئەو بابەتە، بەڵام هەموو پێشبینییە فەلەکییەکان ئەوە رووندەکەنەوە کە دووی نیسان، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاداری 2022، مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان لە بارەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "بە گوێرەی هەموو پێشبینییە فەلەکییەکان، دووی نیسانی 2022 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "سەرەڕای پێشبینییەکانیش لیژنەی بینینی مانگ لە 29ی شەعبان کە پێنجشەممە دەکات چاودێری دەرکەوتنی مانگ دەکەن و ئەگەر بیندرا یەکی نیسان دەکرێتە یەکەم رۆژی رەمەزان و ئەگەر نەشبیندرا بە دڵنیایی دووی نیسان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت".

مانگی رەمەزان بەپێی ساڵنامەی زایینی هەموو ساڵێک 10 رۆژ پێشدەکەوێت، بەراورد بە ساڵی پێشتر، جگەلەوەش لیژنەیەک بۆ بینینی مانگ دادەنیشێت.
 
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان