کوردستانی

سۆران؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دوو منداڵ دەسوتێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سۆران؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە دوو منداڵ دەسوتێن
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:14 خولەک ماڵێک لە گەڕەکی بەختیاری لە ئیدارەی سۆران گڕیگرت، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆرانیش دەڵێت "بەهۆی رووداوەکەوە دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵ سوتاون و گیانیان لەدەستداوە". 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاداری 2022 بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئاگرکەتنەوە لە گەرەکێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماڵێک سوتا و لە رووداوەکەشدا دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵ سوتاون کە باوکیان ئامۆزابوون".

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، دەڵێت "رووداوەکە بەهۆی هەڵچونی زۆپەی نەوت بووە و لەنزیک پەردەی پەنجەرەی ماڵەکە، سەرەتا پەردەکە گڕیگرتووە و دواتر سەقفی خانوەکە، کە لە دار و حەسیر دروستکراوە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە".

باسی لەوەشکرد "تیمەکانی بەرگریی شارستانی سۆران ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە، تەرمی منداڵەکانیش رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan