ئەدەب و هونەر
نمایشی شانۆی دوا رۆژەکانی بابلۆ رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
شانۆی دوا رۆژەکانی بابلۆ یەکێکە لە نوێترین شانۆگەرییە پڕبینەرەکانی شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی نمایشکردنی راگیرا، دەرهێنەری شانۆکەش دەڵێت "پاساوی راگرتنی نیمایشی شانۆکە زۆر لاوازە".
شوان کەریم، دەرهێنەری شانۆی (دوا رۆژەکانی بابلۆ) سەبارەت بە راگرتنی شانۆ گەرییەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "بە بیانوی بوونی نمایشی تایبەت بە رۆژی جیهانی شانۆ لە 27ی مانگ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نمایشی شانۆی دوا رۆژەکانی بابلۆی لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی راگرت".
لای خۆشییەوە دەلیل جەمال، بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "راگرتنی ئەو شانۆیە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی سلێمانییەوە هەیە".
شانۆی دوا رۆژەکانی بابلۆ ماوەی 25 رۆژە لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی لە شاری سلێمانی نیمایش دەکرێت، بینەرێکی زۆری هەیە، زۆرێک لە هونەرمەندانی بواری شانۆ و سینەما بە "شاکارێکی ناوەزە و تایبەت" ناوی دەبەن.
شوان کەریم وتیشی "داوامان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی سلێمانی کردووە نمایشەکەمان رانەگرن و هۆڵی دیکەیان بۆ ئامادە دەکەین، بەڵام ئەوان سورن لەسەر راگرتنی شانۆگەرییەکە".
بەرپرسی نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری رۆشنبیری وتیشی "هۆڵی رۆشنبیری بۆ ماوەیەکی دیاریکرا و دەدرێت بە هەر کار و چالاکییەکی دیاریکراو، دیارە کاتەکەیان تەواوبووە بۆیە لێیان وەردەگیرێتەوە".
دەرهێنەری شانۆگەری دوارۆژەکانی بابلۆ دەڵێت "ئێمە زیاتر لە 6 هەزار دۆلارمان لە دیزاینی تەخەتەی شانۆکە(ستەیجەکە) دا خەرجکردووە و ئەگەر شانۆکە رابگیرێت زەرەرێکی زۆرمان لێدەکەوێت".
لە کۆتای وتەکانیشیدا شوان کەریم ئاماژەی بەوەکرد "پاساوی ئەوان بۆ راگرتنی شانۆکە زۆر لاوازە، ئەوکەسەی لە رۆژی جیهانی شانۆ نمایشی هەیە پشتوپەنای هەیە و ئێمە هیچ کەسێک نییە پشگیریمان بکات بۆیە کارەکەمان رادەگرن".
هاوکات هەر لەسەر ئەو پرسە مەودا میدیا چەند جارێک هەوڵیدا پەیوەندی بە موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی سلێمانییەوە بکات، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.
ر. ئ.