کوردستانی

كه‌شناسیی هه‌رێم: نمەباران بەردەوامدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌شناسیی هه‌رێم: نمەباران بەردەوامدەبێت
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێ رایگەیاند، ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە، سبەینێش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "ئەم شەو ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەرى دڵۆپەباران هەیە لە ناوچەى جیا جیاى هەرێم".

راشیدەگەیەنێت "سبەىنێ پلەکانى گەرما بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ پلەکانى گەرمای ئەمڕۆدا".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ماوەى 12 کاتژمێرى رابردووشدا 0.3 ملم باران لە سلێمانى، 1.2 ملم لە هەڵەبجە، 0.6 ملم لە کانى ماسى، 0.1 ملم لە زاخۆ، 0.2 ملم لە بازیان، 0.2ملم لە حاجى ئۆمەران، 0.8 ملم لە مەیدان و 2.1 ملم لە خانقین باریوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان