کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی دۆزینەوەی سێ گەنجەکەی ماوەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی دۆزینەوەی سێ گەنجەکەی ماوەت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ گەڕان بەدوای ئەو سێ گەنجە بەردەوامە کە لە چەمی خەمەلوکەی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بێسەروشوێنن.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئاداری 2022 بۆ سێیەم رۆژ گەڕان بە دوای تەرمی ئەو سێ گەنجەی کە لە چەمی خەمەلوکەی قەزای ماوەت بێسەروشوێنن بەردەوامی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێك دەستنەوکەوتەوە لەبارەیانەوە".

قایمقامی قەزای ماوەت ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ تیمێکی شارەزای مەلەوانی لە تەق تەقەوە دێن لەگەڵماندا دەگەڕێن، بەڵکو ئەوان بتوانن بیاندۆزنەوە".

ئێوارەی رۆژی 21ی ئاداری 2022 سێ گەنج کە بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە سەر چەمی خەمەلوکی قەزای ماوەت دەکەونە ناو چەمەکەوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێنەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان