کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشەممە 23ی ئادار و سبەینێ پێنجشەممە 24ی ئاداری 2022ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی باران هەیە لە پارێزگای دهۆک و پلەی گەرماش لە پارێزگاکانی دیکە 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەکان، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، هەروەها ئەگەری باران بارین هەیە لە بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەتی پارێزگای دهۆک.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan