کوردستانی
نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە ئەم ئاستە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی سپیی ماڵان رووی لە بەرزبوونەوەکردووە، نەوتفرۆشێکیش دەڵێت "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی نەوت دەگەڕێتەوە".
محەمەد فاخر، نەوتفرۆش لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپییەوە بۆ مەودا میدیا دواو وتی "ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی سپیی ماڵان لیتری بۆ 1000 دینار بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل نەوت نرخەکەی سەروو 220 هەزار دینارە، هۆکاری ئەمەش بۆ کەمی نەوت دەگەڕێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "دەبوو لەئێستادا نرخی نەوت لە 130 بۆ 140 هەزار دینار بوایە، بەڵام بەهۆی کەمی نەوت و تێکەڵکردنی لەگەڵ گاز نرخەکەی بەمشێوەیە بەرزبووەتەوە".
ئەو نەوتفرۆشە وتی "ئەو نەوتەی کە ئێستا دێتە سلێمانی لە بەغداوە دێت، ئەگەر هاتنی نەوت زیاد بکات ئەوا نرخەکەی دادەبەزێتەوە، بەڵام بەنزینخانەکان رێگرن لەوەی نەوتفرۆشەکان نەوت باربکەن".
وتیشی "بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووەتە هۆی ئەوەی خواستی هاوڵاتییان لەسەر کڕینی نەوت کەم بێتەوە، بەشێوەیەک پێشتر رۆژانە 30 بۆ 40 بەرمیل نەوتم دەفرۆشت، بەڵام لەئێستادا هاوڵاتییان بە دەبە نەوت دەکڕێت".
س،ر

بیروڕا