کوردستانی
هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک رێنمایی نوێی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە کە داوا لە شۆفێران دەکات ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن لەکاتی گەشتکردنیان لە وەرزی بەهاردا.
فوئاد جەلال، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراویکدا، هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە هه‌رگیز له ژێر كاریگه‌ری مه‌ی و ماده كهولییه‌كاندا شۆفێری نه‌كەن و ئارامگربن له شۆفێریكردندا و هه‌رگیز تیژڕه‌وی نه‌كه‌ن.
رێنماییەکان بریتین لە:
1- هه‌رگیز منداڵ له سندوقی ئۆتۆمبێل و پشتی (پیك ئاپ) سەرمەخەن و هه‌رگیز منداڵ له‌باوه‌ش و له‌سه‌ر كوشنی شۆفێر له‌گه‌ڵ خۆتاندا دامەنێن و رێگه مه‌دەن منداڵ له‌سڵاید و جامه‌كانی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ست و سه‌ر ده‌ربهێنێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دروست مه‌كه‌ن.
2- داوا لە شۆفێران دەکەین په‌له‌نەکەن له شۆفێریكردن و نەبنە هۆكاری دروستبوونی لۆد و قه‌ره‌باڵغی زیاتری ڕێگه‌وبانه‌كان و هه‌رگیز ڕێگه‌ی خۆڵی ته‌نیشت ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان به‌كارمه‌هێننن ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تی بۆ شۆفێرانی تر دروست مه‌كەن.
3- دڵنیاببنەوە له مه‌رجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به گشتی و به‌تایبه‌ت، (تایه‌كان ستۆك نه‌بن و كه‌م هه‌وا نه‌بن، فڵچه‌كان كاربكه‌ن و ده‌به‌ی ئاوه‌كه‌یان پڕ بێت، نابێت پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كێشه‌ی هەبێت و هه‌میشه خۆت و سه‌رنشینه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنن و سه‌رنشینی زیاد سوار مه‌كەن).
4- داوا لە شۆفێران دەکەین، به وریایی شۆفێری بكه‌ن و رێگه مه‌ده‌ن سه‌رنشین و ده‌نگی رادیۆ و میوزیكی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر شۆفێریت هه‌بێت و هه‌میشه به كارێكی قورسی مه‌زانه هاوكاری شۆفێرانی دیكه بكه‌یت، له كاته‌كانی گه‌شت و سه‌یراندا هاوكاری شۆفێران بن.
س،ر

بیروڕا