کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: ئامانجمان کۆتایی داگیرکارییەکانی تورکیایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، کە زیاتر لە 7 هەزار و 500 هاوڵاتی عەفرین رفێندراون، فەرماندەی گشتیی هەسەدەش دەڵێت "ئامانجی سەرەکیمان کۆتایھێنانە بە داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاوە".

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند "ئامانجی سەرەکیمان کۆتایی ھێنانە بە داگیرکاری تورکیا لە عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی خەڵک بۆ زێدی خۆیان".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتیشی "زیاتر لە چوار ساڵە تورکیا داگیرکردن و جینۆساید لە عەفرین درێژە پێدەدات، جیھان و نەتەوەیەکگرتوەکانیش لە ئاست ئەو داگیرکارییە بێدەنگن".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتیشی "زیاتر لە چوار ساڵە تورکیا داگیرکردن و جینۆساید لە عەفرین درێژە پێدەدات، جیھان و نەتەوەیەکگرتوەکانیش لە ئاست ئەو داگیرکارییە بێدەنگن".
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا، لە ساڵی 2018 و لە کاتی داگیرکردنی عەفرین تائێستا 7 ھەزار و 500 کەس رفێندراون و 639 کەسیش کوژراون، ھەروەھا ھەزار و 300 ھاوڵاتیش زیندانیکراون.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا