کوردستانی
لەکاتی گەشت بۆ ئەم وڵاتە پێویست بە تێستی کۆرۆنا ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەئێستا بەدواوە ئەگەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت و دوو هەفتە بەسەر ژەمی دووەمدا تێنەپەڕیبێت، پێویست ناکات تێستی کۆرۆنا بکەن، لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ئێران.
لە بڵاوکراوەیەکدا ناوەندی وەرگرتنی ڤیزەی ئێرانی ئاماژەی بەوەکرد، هاوڵاتییانی هەرێم کە نیازی گەشکردنیان هەیە لە فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە لە رێگەی ماهان ئێر بۆ تاران و بە پێچەوانەوە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت، ئەگەر هاوڵاتی هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و دوو هەفتە بەسەر کۆتا ژەمیدا تێپەڕنەبووبێت پێویست ناکات تێستی کۆرۆنا بکات.
ناوەندەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر هاوڵاتی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنای نەبوو، پێویستە تێستی کۆڕۆنا ئەنجام بدات و (72) کاتژمێر بەسەر تێستەکەدا تێپەڕنەبووبێت.
ناوەندی ڤیزەی ئێرانی ئاشکراشی کرد، ئەم بڕیارە لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.
ر. ئ.

بیروڕا