کوردستانی
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی کوشتنی کارمەندەکەی ئاسایش، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و شەش کەسی نزیکی دەرچووە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی کوشتنی کارمەندەکەی ئاسایش، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و شەش کەسی نزیکی دەرچووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئاداری 2022 سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، دوو کوڕی، دوو برای و دوو ئامۆزای دەرچووە".
ئاماژەی بەوەشكرد "فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەلایەن دادگەی چەمچەماڵەوە دەرچووە، هەرچەندە ناوبراو و ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە لە سنووری سلێمانی و چەمچەماڵدا نەماون".
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی 20ی ئاداری 2022 لە رووداوێکی تەقەکردندا کارمەندێکی ئاسایش بەناوی محەمەد عوسمان، کە تەمەنی 33 ساڵ بوو، لە قەزای چەمچەماڵ کوژرا و کەسوکارەکەشی سکاڵایان لەسەر بکوژی کوڕەکەیان تۆمارکرد.

ر. ئ.
بیروڕا