کوردستانی

ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بارزانی و سەدر ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بارزانی و سەدر ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە رێبەری رەوتی سەدر کرد بە مەبەستی پیرۆزبایکردن بەبۆنەی پێکهێنانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی پارتی و سەدر و سوننەکان بەناوی (هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان).  

نووسینگەی تایبەتی سەدر لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئاداری2022 دەڵێت، موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعود بارزانییەوە پێگەیشتووە.  
  
ئاماژەی بەوەشکردووە "موقتەدا سەدر پەیوەندی بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان کرد و پیرۆزبایی لێیان کرد بەبۆنەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی سێ قۆڵی کە دەستکەوتێکی گەورە و گرنگە". 

ئەوە لەکاتێکدایە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رەوتی سەدر، سوننەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانیەتییەکی هاوبەشیان بەناوی (هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتیمان) یان پێکهێنا و رایانگەیاند، هاوپەیمانییە هاوبەشەکە رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و جەعفەر سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق کاندید دەکات.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan