کوردستانی
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی پیشەسازی لە ئامەد (دیاربەکر) بیسترا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئاداری 2022 تەقینەوەیەک لە ناوچەی سێی پیشەسازیی پارێزگای دیاربەکری باکووری کوردستان روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان هەر زوو گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.
سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە میدیاکانی تورکیا باسیان لەوەشکردووە، بوتڵێکی ئۆکسجین لەنێو یەکێک لە کارگەکانی ناوچەی سێیەمی پیشەسازیی ئامەد تەقیوەتەوە.
ر. ئ.
بیروڕا