کوردستانی
"داوام لە بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کردووە پشتگیریم بکەن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شێخ عومەر بەرزنجى، باڵیۆزى عیراق لە قەتەر، کە خۆى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە رایگەیاند، نامەى بۆ هەریەکە لە مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى ناردووە و داواى لێکردوون پشتیوانیى بکەن.
شێخ عومەر بەرزنجى، باڵیۆزى عیراق لە قەتەر، کە خۆى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە رایگەیاند، نامەى بۆ هەریەکە لە مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى ناردووە و داواى لێکردوون پشتیوانیى بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شێخ عومەر بەرزنجى، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لە گفتوگۆیەکدا بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاندووە "من یه‌ك نامه‌م ناردووه بۆ هه‌ریەک لە كاك مه‌سعود و كاك بافڵ کە ئه‌گه‌ر ئێوه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك له لایه‌كتان ببێت به سه‌رۆك كۆمار، من پیرۆزبایی لێ ده‌كه‌م و ده‌كشێمه‌وه، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وتن ده‌زانم كه یەکێک لە له کاندیدانی ئێوە ده‌بێت به سه‌رۆك ئه‌و كاته‌ش هه‌ر ده‌كشێمه‌وه".
باسی لەوەشکردووە "هەروەها پێموتوون ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه هیچیان روویان نه‌دا و بیرتان له‌وه كردووه كاندیدێكی دیکە ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌ڵبژاردنیان كه‌وته سه‌ر من، ئه‌وه ناوه‌كه‌ی منیش له‌وێدا هه‌یه ئیتر پێویستیشی نه‌كردووه به كه‌سی دیکە بڵێم".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئه‌وان هیچ وه‌ڵامێكیان نەداوەتەوە به باشه، به‌ڵام رەتیشیان نەکردووەتەوە".
شێخ عومەر بەرزنجى دەشڵێت "من جارێکییان به مام جه‌لال وت مه‌زهه‌بی فیقهیم (وەک فیقە نەک تائیفی و مەزهەبی مەبەستم) شافیعییه، به‌ڵام مه‌زهه‌بی دیپلۆماسیم تاڵه‌بانییه، هەتا مام جەلال بەڕەحمەت بێت زۆر پێکەنی بەو قسەیەم، واته من سه‌رسامیی گه‌وره‌م هه‌یه به مام جه‌لال، من به‌ڕاستی خۆم واده‌بینم كه ده‌توانم هه‌مان رێگە بگرم له دیپلۆماسیه‌تدا و له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكدا ده‌توانم ئیداره بكه‌م و رێزیش له هه‌موو كه‌س بگرم".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


