کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداریدەدات و رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەفر و باران و هەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست و نیمچە دوورگەی عەرەبی 
ئەمڕۆ پێنج شەممە تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوای هەرێم ناسەقام گیربوونیک بەخۆوە دەبینێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "شەپۆلەکە بەشێوەی نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها تاوە  باران و هەورە بروسکە لە زۆربەی ناوچەکاندا، پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەجۆریک لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە". 

ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەر لەڕێگەی ئەم راپۆرتەوە ئاگاداری هاوڵاتییان بەگشتی، مەردارەکان دەکەینیەوە کەوا لەماوەی ئەم دوو رۆژە خۆیان بەدوور بگرن لە شوێنی روودانی بروسکە، بۆ زانیاری مەترسی بروسکە لەناوچە دەشتاییەکان زیاترە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان