کوردستانی
سلێمانی؛ سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی تەقەکردن سێ کەسیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر چەکەکانیاندا گرتووە کە لە جۆری دەمانچە بووە.
پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی تەقەکردن سێ کەسیان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر چەکەکانیاندا گرتووە کە لە جۆری دەمانچە بووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری گەڕەكی بەكرەجۆ دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی نووسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوون تونرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن".
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "دەستیش گیراوە بەسەر سێ چەك لە جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە".
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "دەستیش گیراوە بەسەر سێ چەك لە جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار (د. ن. م. ، ب. ع.م. ، أ. ف. ت. ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ر. ئ.
بیروڕا


