کوردستانی

لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار یەکێتی قسەی نوێی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار یەکێتی قسەی نوێی هەیە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە بەشداری فراکسیۆنەکەی لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت "هەرچی لە بەرژەوەندی کاندیدەکەمان بێت ئێمە ئەوە دەکەین".

مەلا کەریم شکور، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە مەودا میدیای راگەیاند "هێشتا 48 کاتژمێر ماوە بۆ ئەو وادەیە و پێدەچێت لەم ماوەیەدا زۆر گۆڕانکاری رووبدات، ئێمەش وەک فراکسیۆنی یەکێتی چی لە بەرژەوەندی کاندیدەکەمان بێت ئەوە دەکەین، تەنانەت ئەگەر پێویستبکات بەشداری کۆبوونەوەکە نەکەین ئەوا بەشداری ناکەین".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر لایەنەکان هەیە رەنگە كاتژمێرەكانی كۆتایی گۆڕان لە هەڵوێستی هەندێك هێزی سیاسیدا بهێنێتە ئاراوە، هەربۆیە جارێ نامانەوێت بڕیاری کۆتایی بدەین".

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە رۆژی شەممە 26ی ئەم مانگە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ‏تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار ئەنجامبدرێت، هاوپەیمانیی سەدر، ‏پارتی و سوننەكان هەوڵی تەواوكردنی نیسابی یاسایی دانیشتنەكە ‏دەدەن بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان.‏

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان