گشتی

چۆنێتی ئامادەکردنی یاپراخی سڵق بە پەراسوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنێتی ئامادەکردنی یاپراخی سڵق بە پەراسوو
مەودا میدیا-

یاپراخی سڵق یەکێکە لە جۆرە باوەکانی خواردن کە بۆ بۆنە و سەیران زیاتر ئامادە دەکرێت، لێرەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین:

پێداویستییەکان:

دوو دەسک سڵق.

سێ پەرداخ برنج.

سێ پەرداخ ئاو.

دەسکێک کەرەوز.

سێ سەلک پیاز.

دوو باینجان.

دوو کولەکە.

نیو کیلۆ پەراسوو.

پەتاتە و گێزەر بەپێی پێویست.

سێ کەوچک دۆشاوی تەماتە.

دوو بیبەری شیرین.

دوو تەماتە.

بەهاراتی یاپراخ.

پاقلە یان لۆبیا بەپێی ئارەزوو.

ئاوی نیولیمۆ.

ئامادەکردنەکەی:

پاقلە یان لۆبیاکە دەکوڵێنیت و زەردی دەکەیت، دواتر لە بنی ئەو مەنجەڵەی بۆ یاپراخەکە دانراوە دایدەنێین، دواتر لاسکی سڵقەکەی دەکەینە سەر.

پەراسوی ئاژەڵەکە سوردەکەینەوە و دواتر کەمێک ئاو و خوێی تێدەکەین تاکو دەکوڵێت.

گەڵای سڵقەکە ئامادە دەکەین و دەیشۆینەوە لەگەڵ سەرجەم پێداویستیەکانی دیکە، دواتر تەماتە و کولەکە و باینجانەکە ناوەکەی هەڵدەکۆڵین لەگەڵ پیاز و بیبەرەکە و سوری دەکەینەوە، پێکهاتەکانی ناواخنەکەی بەجیا سوردەکەینەوە، دواتر کەرەستەکانی تر بە جیا سوردەکرێنەوە جگە لە تەماتەکە.

برنجەکە بشۆرەوە و لە دەفرێکی گەورەدا دایبنێ خوێ، ئاوی لیمۆ، بەهارات و دۆشاوی تەماتەکەی بکە بەسەردا و تێکی بدە، پاشان ناوی هەموو پێکهاتەکان کە سورکراوەتەوە لەگەڵ تەماتەکە بکە بەسەریدا و تێکەڵی بکە.

گەڵاکان لەگەڵ تێکردنی برنجەکە بپێچەرەوە، دوای چینێک لە گەڵاکە پەراسووەکەی تێبکە، چینەکەی تری کولەکە، باینجان، تەماتە و بیبەرەکەی تێبکە، چینی کۆتایی سڵق بێت، ئەو لاسکەی گەڵاکان کە ماوە بیکەرە سەرەکەی.

لە کۆتاییدا ئاوەکە بکەرە ناو مەنجەڵەکەوە و قاپێکی پان بخەرە ناوی بۆئەوەی یاپراخەکان هەڵنەوەشێت، پاشان سەری مەنجەڵەکە داپۆشە، دوای نیو کاتژمێر رۆنی تێبکە و دووبارە سەری داپۆشەرەوە و ئاگرەکەی کز بکە، دوای کوڵاندنی لەگەڵ سەوزە و نان و دۆ پێشکەشی بکە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن