کوردستانی

بڕیاری نوێ بۆ گەشتکردنی هاوڵاتییان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ بۆ گەشتکردنی هاوڵاتییان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق رایگەیاندووە لەمەودا پشکنینی P.C.R لە فڕۆکەخانەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان نامێێت، بەڵام مەرج ئەوەیە کە دەبێت ئەو کەسەی گەشت دەکات هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و کارتەکەی پێبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئاداری 2022 دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق رایگەیاند "لە 1ی نیسانی 2022  ئەگەر گەشتیارانی عیراقی و بیانی كە تەمەنیان لە سەروو 12 ساڵەوە بوو هەردوو ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتبێت، لەكاتی هاتن و رۆیشتن پێویست ناكات پشكنینی P.C.R ئەنجام بدەن, هەروەها ئەگەر یەك ژەمی ڤاكسینی Johnson & Johnson یان وەرگرتبێت پێویست بە پشکنین ناکات".

لەبارەی ئەو بڕیارەوە تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو 31ی ئاداری 2022 دەبێت گەشتیاران پشکنینی P.C.Rیان کردبێت ئینجا دەتوانن گەشت بکەن، بەڵام بەپێی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق بێت لە 1ی نیسانی 2022وە ئەو گەشتیارانەی هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت دەتوانن بەبێ پشکنینی P.C.R گەشت بکەن".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی وتی "ئەگەر کەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت و بیەوێت گەشت بکات، ئەوا دەبێت پشکنینی P.C.R ئەنجام بدات بۆئەوەی گەشتەکەی بکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەک رێکارێک بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بووە مەرجێک بۆ گەشتکردن لەڕێگەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان