کوردستانی

گەڕان بەدوای سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەی ماوەت بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەڕان بەدوای سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەی ماوەت بەردەوامە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەبارەی گەڕان بە دوای سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەی چەمی خەمەڵۆکەی قەزای ماوەت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئاداری 2022 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی راگەیاند "ئەمڕۆ بۆ رۆژی سێیەم گەڕان بەردەوام بوو بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ گەنجەی كە لە یەكەم رۆژی نەورۆز لە چەمی خەمەڵۆكەی سەر بە قەزای ماوەتی شارباژێر بێ سەروشوێنبوون".

ئاماژە بۆئەوەكراوە "كە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرەكەمان و بە هاوكاری تیمی فڕۆكەوانی و تیمەكانی غەواسی بەرێوەبەرایەتیمان لە بنكەكانی (دوكان و ئاغجەلەر و چەمچەماڵ و بنكەی ماوەت) هەستاوین بە گەڕان بە چەمەكە بەدرێژایی زیاتر لە 10 كیلۆمەتر بە پیادەڕەوی".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "بەوپەڕی خەمخۆری و هێز و توانامانەوە تیمەكانیان لەكاردان و لەگەڵیاندا دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین تاوەكو دەگەین بە ئەنجامێك".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان