کوردستانی
رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمەباران لە کاتەکانی ئێوارەدا، ئەگەرى بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە، خیرای باش زیاددەکات و ئەگەری هەورەتریشقەش هەیە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمانی ئەمڕۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو و نمەباران دەبێت، خێرای باش زیاددەکات و ئەگەری هەرورەتریشقەش لە هەندێک ناوچە لە ئارادایە و هەروەها ئەگەرى بەفرێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.
سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای سبەینێ شەممە باسی لەوەکردووە، لە هەندێک لە شارەکان ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەبارانیش لە ئارادا دەبێت.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سارد و سەرما ناوەچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسی هەرێمیش هۆشداریدا، لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

ر. ئ.
بیروڕا