کوردستانی

دادگە لەبارەی سانای مام یوسفەوە بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگە لەبارەی سانای مام یوسفەوە بڕیاریدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی  تۆمەتباری بەند (سەنا یوسف)  بەپێ مادەی یاسای دووی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندیکردن  رەوانەی دادگەی لێکۆڵینەوەی  سلێمانی  یەک  بنکەی  پۆلیسی سەرا کراوە.

ئەمڕۆ هەینی موقەدم بەرزان عوسمان محمد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی  پۆلیسی  پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند "لەبەر تایبەتمەندی  شوێنی رووداوەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تۆمەتبار (سەنا یوسف ئەحمەد)  بەپێ مادەی یاسای دوو خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندیکردن رەوانەی دادگەی لێکۆڵینەوەی  سلێمانی یەک بنکەی  پۆلیسی سەرا کراوە".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی  پۆلیسی  پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی روونکردووەتەوە "ناوبراو بە بەندی رەوانەی سلێمانی کراوەتەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە21ی ئەم مانگە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالکراوانی پارێزگاکەیان و بەتۆمەتی "سوکایەتی بە شەهیدان و هەڵەبجە"، سانا یوسف، کچە مۆدێل لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە و تا 30ی ئەم مانگە کە رۆژی دادگاییکردنیەتی بەند دەکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان