کوردستانی
"بارزانی سەرۆک کۆمار بباتەوە یان نا، بێ باج لێی دەرناچێ"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "فازڵ میرانی سەرۆکی وەفدی پارتی دڵنیای داوەتە سەرۆکەکەی کە رۆژی شەممە رێبەر ئەحمەدی بۆ دەکاتە سەرۆک کۆمار، باس لەوە دەکرێت بە پارە بێ یان هەڕەشە ئەگەر بگاتە تاریککردنی هۆڵی دەنگدانیش وایان نیازە ئەو دانیشتنە هەر ئەنجام بدەن، چاوەرێ دەبین بزانین ئەنجامی میرانی لە زێباری باشتر دەبێ؟".
لە نووسینێکدا هۆشیار عەبدوڵڵا، کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "بارزانی دەرسی لە شکستی زێباری وەرنەگرتووە و دەیەوێ جارێکی تر گریمانە لەسەر یەک لایەنی شیعە بکات بۆ بە دەستهێنانی پۆستێک، بارزانی کە سەدری کردۆتە مەرجەعی سیاسی خۆی، رۆژی شەممە سەرکۆمار بباتەوە یان نا، بێ باج لێی دەرناچێ. بۆ مێژوو؛ سەدر بگاتە دەسەڵات وەک ئێستا نازی بارزانی هەڵناگرێ".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئاگادارم بە زارەکی بەڵێنی زۆر بە بارزانی دراوە بۆ پێکهێنانی حکومەت بەتایبەتی پشتکردنە بریاری دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە نەوت، هەرچەند قورسە ئەو سێ لایەنە بتوانن حکومەت پێکبهێنن بەڵام بشتوانن ئەو کاتەی یاسای موازەنە دێتە گۆڕێ هەرگیز سەدر ئامۆزاکەی خۆی ناکاتە قوربانی کوڕەکەی بارزانی".
ئەوە لەکاتێکدایە لەئێستا شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی لە بەغدای پایتەختی عیراقە بۆ پشتگیریکردن لە سەرخستنی کاندیدەکەیان کە رێبەر ئەحمەدە.
ر. ئ.

بیروڕا