کوردستانی
هۆشدارییەک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەڵێت "لە ئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی سێ لە سەرەتای مانگی چواردا ناڕەزایی و هەڵوێستی تووندی مەدەنیانە دەگرینەبەر، وە رێگەکانی فشارمان لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی مامۆستایاندا رادەگەیەنین".

روونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیەوە:
مامۆستایانی سەربەرز
جەماوەری بەشمەینەتی کوردستان
ئاشکرایە دەسەڵاتداران بەهۆی لێنەهاتویی و شکستیان لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا، ئەم هەرێمەیان تووشی سەدان قەیران کردوەو رۆژ لە دوای رۆژ ژیانی هاوڵاتییان سەختر و گرانتر دەکەن ، بێباک و بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ کێشەو گرفتەکاندا دەکەن. پەروەردەش قوربانییەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداراندا تووشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە.
بۆیە لە روانگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پەروەردەییمان ، ئەم چەندخاڵە دەخەینەڕوو:
یەکەم/پێویستە سەرجەم چین وتوێژاکانی کۆمەڵگە هاوتەریب، دژ بە ستەم و زۆرداری و کاولکاری دەسەڵات بوەستنەوە.
دووەم/دەسەڵات چیتر لە هەوڵی پەکخستن و بێ بەهاکردنی پەروەردەدا نەبێت و بەزووترین کات وەڵامی خواستە هەنوکەییەکانی مامۆستایان بداتەوە لە (پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ ، دابەشکردنی موچەلەکاتی خۆیدا).
لێرەوە رایدەگەیەنین:
وەک هەمیشە داکۆکیکار و پشتیوانی هەموو هەڵوێستێکی خۆرسکانە و مەدەنیانەی سەرجەم مامۆستایان دەبین، لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەمخۆران ئاگاداردەکەینەوە کە لەئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی سێ لەسەرەتای مانگی چواردا ناڕەزایی و هەڵوێستی تووندی مەدەنیانە دەگرینەبەر، وە رێگەکانی فشارمان لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی مامۆستایاندا رادەگەیەنین.
هاوکات دڵنیایی دەدەین هەر پەککەوتن و گرفتێک بۆ پرۆسەی خوێندن بێتەپێش تەنها دەسەڵاتدارانی بێباک و گەندەڵی هەرێم لێی بەرپرسن.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی
25-3-2022
ر. ئ.

بیروڕا