کوردستانی

کۆمەڵ لەسەر قسەکانی شێخ نەهرۆ هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمەڵ لەسەر قسەکانی شێخ نەهرۆ هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەى قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بە تووندی سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو قسانەی (شێخ نەهرۆ) دەکەین".

 دەقی راگەیەنراوەکە:

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
( لَّقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا). الفتح، 18.
ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەڕلەمانی کوردستان، بە تووندی سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو قسانەی (شێخ نەهرۆ)، سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی دەکەین، کە تیایدا چەندین وشەی نابەجێ و ناشاییستە بە هاوەڵانی ئازیزی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه وسلم دەڵێت، ئەمەش پێچەوانە و دژە لەگەڵ دەیان دەقی راشکاوی قورئان و سوننەت، و پایە و شکۆی هاوەڵان لەلای ئوممەتی ئیسلام وەك رۆژی رووناك وایە.
وە بەڕاستی بۆ رایگشتی رادەگەیەنین کە ئەم کەسایەتییە نەدەبوو جورئەت بکات بەو زمانە و بەو جۆرە دەربڕینە قسە لەسەر هاوەڵان بکات کە هەڵگری پەیامی خودان و پاڵپشتی یەکەمی پێغەمبەری ئازیز صلی الله علیه وسلم بوون..!!!
لێرەشەوە داوا لەشێخ نەهرۆ دەکەین کە داوای لێبوردن لە بڕواداران بکات و دان بەوەدابنێت کە هەڵەی کردووەو سنووری بەزاندووە.
هاوکات داوا دەکەین لە یەکێتی زانایان و لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان کە لەسەر ئەم بابەتە هەستیارە بێنەدەنگ.
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان

هەینی، 25 / 3 / 2022

ئەم راگەیەنراوە دوای ئەوە دێت کە تۆمارێکی دەنگیی سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی (شێخ نەهرۆ) بڵاو بووەوە و تیایدا بە شێوەیەکی نەشیاو و ناشرین باس لە هاوڵانی پێغەمبەری خودا دەکات و مامۆستایانی ئاینیی و کەسایەتییەکانیش قسەکانی رەتدەکەنەوە و بە پێچەوانەى وتەکانی خوای گەورە و پێغەمبەرەکەیی (دروودی خوای لەسەر) دەزانن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان